هاوڕێیان ـ لایه‌نگرانی ئازادی
ئه‌گه‌رچی نه‌متوانی به خزمه‌تی ئێوه‌ی مرۆڤدۆست و سه‌ربازانی ڕاگه‌یاندن و پشتیوانانی ئازادیی ڕاده‌ربڕین بگه‌م و له نزیکه‌وه ڕووبه‌ڕوو سوپاسی به‌ڕێزتان بکه‌م که خه‌ڵاتی ساڵانه‌ی خۆتان به‌خشییه عه‌دنانی برای من، به‌ڵام له دووره‌وه خۆشه‌ویستی و ده‌سخۆشیی من و بنه‌ماڵه‌که‌م قه‌بووڵ بفه‌رموون.
باش ده‌زانم ئه‌گه‌رچی پاش ئه‌و بڕیاره‌ی ئێوه بۆ به‌خشینی خه‌ڵاتی ئازادیی رۆژنامه‌وانیی به عه‌دنان، تووشی هه‌ندێ گرفت و له‌وانه ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گله‌ییه‌کانی باڵوێزی ئێران له وڵاته‌که‌ی خۆتان بوونه‌وه، به‌ڵام ئێوه سه‌ربه‌رزانه له بڕیاره‌که‌تان پاشگه‌ز نه‌بوونه‌وه و درێژه‌تان به خه‌باتی ئینسانیی خۆتان دا بۆ رێزگرتن له ئازادیی ڕاده‌ربڕین و ئه‌وانه‌ی له‌م پێناوه‌دا بوونه‌ته قوربانی و له حوکوومه‌ته نادیموکراتییه‌کان ڕووبه‌ڕووی سزای قورس و بگره وه‌ک عه‌دنان سزای ئیعدام بوونه‌ته‌وه. ئه‌مه‌ش جیگه‌ی شانازییه بۆ رێکخراوه سه‌ربه‌خۆکه‌ی ئێوه.
ئێمه له وڵاتێک‌دا ده‌ژیین که ته‌نانه‌ت ئازادییه تاکه که‌سییه‌کانیشمان رووبه‌ڕووی به‌ربه‌ست ده‌بێته‌وه و ده‌سه‌ڵات ڕێگره له‌به‌رده‌م زۆربه‌ی هه‌ره زۆری مافه سه‌ره‌تاییه‌کانماندا. به‌ڵام وێڕای ئه‌مانه‌ش بێ‌هیوا نه‌بووینه و شانازی ده‌که‌ین که له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌که‌مان مرۆڤدۆستان و لایه‌نگرانی ئازادی بێدارن و هاواری مافخوازیمان ده‌بیسن. ئێوه ڕۆژنامه‌نووسانی سوید هاوده‌نگ بوون له‌گه‌ڵ ده‌نگی هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌دا که بێ‌ئاگا نین له زوڵم و زۆر و ناهه‌قییه‌کانی ئه‌م جیهانه و له‌م په‌یوه‌ندییه‌دا به‌گوڕ و ماندوونه‌ناسانه شانتان داوه‌ته به‌ر ئه‌رک و به‌ر پرسیارێتیی ڕاسته‌قینه‌ی خۆتان.
هیوادارم عه‌دنانیش هه‌رچی زووتر بگه‌ڕێته‌وه باوه‌شی بنه‌ماڵه‌ی ڕۆژنامه‌نووسانی جیهان و ده‌س به‌چالاکییه‌کانی خۆی بکاته‌وه که شتێک نه‌بوو جگه له ده‌ربڕینی راستییه‌کان و ده‌رخستنی ناهه‌قییه‌کان. به‌و هیوایه‌ش که ئیتر زه‌بر و زه‌نگ له دژی ڕۆژنامه‌نووسان و چالاکانی مافی مرۆڤ و رێکخراوه مه‌ده‌نییه‌کان له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته نادیموکراتییه‌کانه‌وه له سه‌راسه‌ری جیهان بوونی نه‌مێنێت و ڕێز له ئازادیی بیر و قه‌ڵه‌م له هه‌موو بواره‌کانیدا بگیرێت.
دیسانه‌وه وه‌کوو خۆم و له باتی عه‌دنانیش که ئێستا له زینداندایه و بیر له په‌تی سێداره ده‌کاته‌وه سوپاستان ده‌که‌م و هه‌ر لێره‌شه‌وه داوا له هه‌موو مرۆڤدوستانی جیهان ده‌که‌م که له ئاست پێشێلکارییه‌کانی مافی مرۆڤ و به‌تایبه‌ت سه‌رکوتی مرۆڤه پێشڕه‌وه‌کانی کۆمه‌ڵگا له هه‌ر شۆێنیکی دنیا بێده‌نگ نه‌بن و به هه‌ر شێوازیکی مومکین بۆ نه‌جاتی گیانی ئینسانه‌کان هه‌وڵبده‌ن.
له‌یلی حه‌سه‌نپوور
20/02/2008